خۆشه‌ویستان، کوردانی دانیشتووی ئیتالیا به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئیمه‌یلمان بۆ دێ چۆن کۆمپیوته‌ر بکه‌ین به کوردی بۆیه به پێویستم زانی له وانه‌یه‌ک دا کۆی بکه‌مه‌وه، بیخه‌مه به‌رده‌م به‌ڕێزتان
ئه‌مه‌ش به چه‌ند هه‌نگاوێکی سانا کۆمپیته‌ره‌که‌ت بکا به کوردی به‌بێ هیچ منه‌ت...!!!
سه‌ره‌تا برۆ سه‌ر ئه‌م سایتانه هه‌موو فۆنته کوردیه‌کان داگره
http://www.isc.com.au/WebFonts
ئێستا که دات گرتن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێ به‌جێ بکه
هه‌نگاوی یه‌که‌م بڕۆ سه‌ر Start پاشان کلیک بکه (لێده، داگره)
هه‌نگاوی دووه‌م بڕۆ Pannello di controllo کلیک بکه
![]()
هه‌نگاوی سێیه‌م بڕۆ سه‌ر Opzioni internazionali e della lingua کلیک بکه
هه‌نگاوی چواره‌م بڕۆ سه‌ر lingue کلیک بکه
هه‌نگاوی پێنجه‌م ئه‌و دوو چوار گۆشه لێده وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه
هه‌نگاوی شه‌شه‌م بڕۆ Applica بکه، پاشان ok
لێره داوای سی دی سیسته‌م ده‌کا واته سی دی ویندۆزه‌که‌ت، تۆ بخیه ناو کۆمپیته‌ره‌که‌ت و ئه‌و خۆی کار ده‌کات و دواتر کۆمپیته‌ره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه، خه‌م مه‌خۆ هیچی لێنایێ داده‌گیرسێته‌وه.
ئێستا که کۆمپیوته‌ره‌که‌ت داگیرساوه هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه دووباره بکه‌وه تا ده‌گه‌یته‌وه ئێره، ئه‌مجاره ...Dettali کلیک بکه
وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه... Aggiungi کلیک بکه
دواتر وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه (Arabo (Kuwait هه‌لبژێره له نێو لیسته‌که پاشان OK کلیک بکه
ئیستا ده‌بێ له‌گه‌ڵ زمانی ئیتالی، زمانی عه‌ره‌بی کوێتیش زیاد بوو بێ وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه، OK کلیک بکه
به‌ڕێزی خۆشه‌ویست ئێستا کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بوو به ئینته‌رناسیونال له‌وه زیاتر چیت له ژیان ده‌وێ !...Un lucano
به‌ڕێزان: ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێ ڕوون نیه، یاخود گرفتت هاته پێش ئه‌وه ئیمه‌یله‌کم بۆ بنێره ئه‌و جا ئه‌تو لۆمن لێگه‌ڕێ...
له کۆتایی به هیوام سوودمه‌ن بوو بن، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی کوڕی کورد.
20/10/2005