ڕۆژی ١٣-١٢-٢٠٠٥ كات ژمێر دووی شه‌و له چه‌ند
شارێكی جیایی ئیتالیا چه‌ند پاسێك به‌ره‌و
شاره‌كانی تر و دواتر هه‌موویان كات ژمێر نۆی
به‌یانی له‌سه‌ر سنوری نه‌مسا پێك گه‌یشتن و
له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆتۆمبێلێك به به‌رز
كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و ئیتالیا
به‌ڕێكه‌وتن بۆ شاری مۆنه‌كۆی ئه‌ڵمانیا،
له‌وێ كوردانی دانیشتووی ئیتالیا ده‌نگیان دا
و دواتر ئاهه‌نگ و هه‌ڵپڕكێیان سازدا، پاشان
له باغێكی نزیك ده‌نگدان نانیان خوارد و
كردیان به سه‌یران، دواتر هه‌ر پاسه و
ئۆتۆمبیلێك به جیا و گۆرانی و ته‌پڵ لێدان و
گێڕانه‌وه‌ی نوكته و به‌ند گووتن شه‌وی دوایی
هه‌ر كه‌سه و به دڵی خۆشه‌وه گه‌یشتنه‌وه
ماڵ، هه‌روه‌ك چۆن ئیتالیا دوورترین ڕێگای بڕی
بۆیه خه‌رجیه‌ی هه‌رسێ خوان و پاسه‌كان
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماده كرا بوو.